١٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:٢٥
دەبێ هۆشیار زێباری داوای لێبوردن لە حەشدی شەعبی بکات

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لێدوانەکەی ئەم دواییەی هۆشیار زێباری ئەندامی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستانی سەبارەت بە حەشدی شەعبی سووکایەتی وەسف کرد و وتی دەبێ داوای لێبوردن بکات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە بەغدا یەوم، حەسەن کەعبی کەعبی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان وتی: ئێمە ئیزن نادەین سووکایەتی بە هیچ لایەنێک بکرێت و قسەکانی هۆشیار زێباری ڕەت دەکەینەوە. هەر بۆیە داوای لێدەکەین بە پێی پێگە و گیان فیداییەکانی حەشدی شەعبی داوای لێبوردن بکات. 

شیاوی باسە کە هۆشیار زێباری وەزیری دارایی و دەرەوەی پێشووی عێراق، لەم دواییەدا لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنی وتبووی: هێرشی مووشەکی بۆسەر فڕۆکەخانەی هەولێر، بەو هۆیە بوو کە هەندێک لە گرووپەکان، پێیان وایە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەمریکا پێوەندی نزیکی هەیە و هەر ئەو جۆرە کە داعش هەولێر و بەغدا دەکاتە ئامانج ئەو گرووپانە هێرش دەکەنە سەر شارەکان.